ِڕوسیا: لە كوردستان كۆمپانیا نەوتیەكانمان هیچ گرفتێكیان نەهاتۆتە پێش

07/12/2017 - 10:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

وەزیری وزەی ڕوسی ئەلكسەندەر نوفاك، ڕایدەگەیەنێت هەردوو كۆمپانیای ( گاز پرۆم و لوك ئۆیل) هیچ گرفتێكیان نەهاتۆتە پێش لە كارەكانیانیاندا لە هەرێمی كوردستانی عێراق.


لە میانەی چاوپێكەوتنێكیدا بۆ میدیای فەرمی وڵاتەكەی ئەكسەندەر نوفاك لەسەر كاریگەری كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر وەبەرهێنەرانی ڕوسی لە كوردستان، ووتی: هیچ كێشەیەك لەوبارەوە نابینین چونكە هەردوو كۆمپانیای ( گاز پرۆم و لوك ئۆیل) لە چەند شوێنێكی عێراق وەبەرهێنانیان هەیە.


وتیشی: كۆمپانیای گاز پرۆم دوو پرۆژەی هەیە لە هەرێمی كوردستان كە بریتیە لە ( شاكل و گەرمیان) كە پیش ماوەیەكی زۆر لە ناكۆكیەكانی هەولێر و بەغدا كاریان تێدا كراوە و تاوەكو ئێستاش هیچ نیگەرانیەكی حكومەتی عێراقی لەوبارەوە نیە ، بۆیە پێم وایە دەتوانین لەوبارەوە لەگەڵ لایەنی عێراقی ڕێكبكەوین".