تاوەكو ئێستا 200 حیزبی سیاسی خۆیان تۆماركردووە بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق

پێنج شەممە, 07 کانونی یەکەم 2017 08:03

 


كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای دەكات ئامادەكاریەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق بەڕێوە دەچیچت و تاوەكو ئێستاش لە عێراقدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە  200 حیزبی سیاسی ناوی خۆیان تۆماركردووە و دوپاتیشی دەكاتەوە سیستمی نوێی دەنگدان بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنیە كە ئەگەری ساختەكاری كەمدەكاتەوە.


كەریم تەمیمی كۆمسیاری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بە ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەتی ڕاگەیاندووە" ژمارەی ئەو حیزبانەی تاوەكو ئێستا مۆڵەتیان وەرگرتووە زیاتر لە 200 حیزبی سیاسیبە هەرێمی كوردستانیشەوە، كە بە نزیكەی 40% یان ناوی نوێی تۆماركراون ".


وتیشی: زۆری ژمارەی حیزبە بەشداربووەكان دەگەرێتەوە بۆ یاسای حیزبەكان كە ئاسانكاری زۆری تێدایە لەوبارەوە بەتایبەت مەرجی ژمارەی ئەندام كە تەنها 2000 كەس بە مەرج وەرگیراوە".


سەبارەت بە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دوپاتی كردەوە" كە كۆمسیۆن ئامادەكاری جدی دەكات بۆ پرۆسەكە بەڵام بەگشتی بەندە لەسەر پەسەندكردنی یاسای بودجە و یاسای نوێی هەڵبژاردن و دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن"