20 پەرلەمانتار و بەرپرسی عێراقی سەردانی ئیسرائیلیان كردووە

پێنج شەممە, 28 کانونی یەکەم 2017 08:04

 


سەرۆكی ڕێكخراوێكی ئیسرائیلی ڕایدةگەیەنێت بەرپرسانی عەرەب دوڕون چونكە بە نهێنی پێشبڕكێیانە بۆ بەستنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیلدا و بە ئاشكراش دژايەتی دەكەن، ئاشكراشی دەكات تەنها لە عێراقدا 20 پەرلەمانتار و بەرپرس لە چەند ساڵی ڕابردووا سەردانی ئیسرائیلیان كردووە.


ئێدی كۆهین سەرۆكی ڕێكخراوی ( فۆرەم كیدیم) لە میانەی چاوپێكەوتنێكی تلەفەزیۆنیدا ووتی" بەرپرسانی عەرەبی ڕادەكەن بۆ ئەوەی لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندیەكانیان ئاسایی بكەنەوە، تەنها لە عێراقدا، 20 بەرپرس و پەرلەمانتار سەردانیان كردووە، ئەمەش دوو ڕووی بەرپرسانی عێراقی دەردەخات".


هەروەك ئاماژەی بە چةند ناوێك كردووە لەوانە، هەردوو پەرلەمانتاری پێشووی عێراقی میسال ئالوسی و ئەحمەد چەلەبی لە ساڵی 2007 دا سەردانیان كردووە و حەنان فەتلاوی لە ساڵی 2010 دا و مەشعان جبوری لە ساڵی 2009 دا و ئەسیل نوجەیفی لە 2008 دا وحسێن شەهرستانی لە ساڵی 2011دا.