مۆڵەتی پێنج ساڵ بەمووچەی بنەڕەتی به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌درێ

شەممە, 30 کانونی یەکەم 2017 13:49

 

حكومه‌تی عێراق له‌ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2018 ، گۆڕانكاری له‌ مۆڵه‌تی فەرمانبەران ده‌كات، به‌ جۆرێك هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك دەتوانێت مۆڵەتی پێنج ساڵ بەمووچەی بنەڕەتی وه‌ربگرێت.

عەبدولقادر محەمەد ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: بەپێی ئەو پرۆژە یاسایەی بۆ بودجەی گشتی 2018 ئامادە كراوە ، حكومەتی عێراق گۆڕانكاری لە پێدانی مۆڵەتی فەرمانبەران كردووه‌.


سه‌باره‌ت به‌ شێوازی گۆڕانكارییه‌كه‌ش، په‌رله‌مانتاره‌كه بۆ میدیایه‌كی یه‌كێتی ئاشكرایكردووه‌، فەرمانبەران دەتوانن مۆڵەتی پێنج ساڵ بە مووچەی بنەڕەتی وەربگرن.


ناوبراو ئاماژەی به‌وه‌كردووه‌، ئەو بڕیارە ھەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، چونكە ھەرێم یاسای تایبەت بەخۆی ھەیە بۆ دابەشكردنی مووچە و چۆنیەتی رەفتاركردن لەگەڵ فەرمانبەران، بۆ ئەو مەبەستە یاسا ھەرێمییەكان پەیڕەو دەكرێت.

 

 

ش.م