عەبادی هۆكاری هاتنی داعش بۆ عێراق ئاشكرا دەكات

یەک شەممە, 31 کانونی یەکەم 2017 06:45

 

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكیدا جەختی لەوەكردەوە: ئەو گەندەڵانەی كە لە وڵاتن هەر ئەو كەسانەن كە بوونە هۆی دزەی داعش لە ئەو وڵاتە.

(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكیدا جەختی لەوەكردۆتەوە، ئەو گەندەڵانەی كە لەوڵاتن هەر ئەو كەسانەن كە بوونە هۆی دزەی داعش لە وڵات و نانەوەی كارەساتە یەك بەدوای یەكەكان.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەم بارەیەوە وتی: گەندەڵەكان ئەو كەسانەن كە سامانی ئەو وڵاتیان بە ناهەق بەكارهێناو بوونە هۆی دروستكردنی ڕێخۆشكەر بۆ هاتنی داعش بۆ ناو عێراق.

نابراو وتیشی: لەمەودواو پاش شكستی داعش چیدی دیكە ناهێڵن ئاوا كەسانێ گەندەڵ لەسەر ماڵ و سامانی نیشتمانی زاڵ بن، ئەو سامانە دەبێ بخرێتە بەر دەست هاوڵاتیان.

 

 

ئـ . كـ