سەلاحەدین... بەهۆی هێرشێكی داعشەوە 13 كەس دەكوژرێن و برینداردەبن

یەک شەممە, 31 کانونی یەکەم 2017 08:14

 

بەهۆی هێرشێكی داعشەوە لە قەزای بەلەدی سەربە پاریزگای سەلاحەدین 13 كەس دەكوژرێن و برینداردەبن.


سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویان كردوەتەوە شانە نوستوەكانی داعش لە شەوی ڕابردودا لەناوچەی فەرحاتیەی سەربە قەزای بەلەد لە باشوری پارێزگای سەلاحەدین 4هاولاتی مەدەنیان كوشتوەو 9ی تریشیان برینداركردوە.


ئاماژەش بەوە كراوە چەكدارانی داعش چەكی سوكیان لە هیچرشەكەیاندا بە كارهیناوە و پێش ئەوەش پاشەكشە بكەن لەناوچەكەدا چەندین بۆمبی چێنراویان چاندوە و دوای شەڕو پێكدانێكیش هێزەئەمنیەكان توانیویانە كۆنترۆڵی ناوچەكە بكەنەوە.


أ.س