واشنتن تایمز: عەبادی دەستور پێشێل دەكات و كورد ناچار دەكات كار بە ڕیفڕاندۆم بكەن

یەک شەممە, 31 کانونی یەکەم 2017 08:37

 

ڕۆژنامەی واشنتن تایمزی ئەمریكی لە ڕاپۆرتێكدا باس لە مامەڵەی حەیدەر عەبادی دەكات بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان دوای پرۆسەی ڕیفڕاندۆم و پێی وایە بەردەوام بوونی لە پێشێل كردنی دەستور كورد ناچار دەكات پەنا بۆ ئەنجامی ڕیفِراندۆم ببات كە سەربەخۆییە و وردەكاری ئەو ماددە دەستوریانەشی بڵاوكردۆتەوە كە پێشێلی كردوون.


واشنتن تایمز نوسیویەتی" لە كاتێكدا ئەمریكا و وڵاـانی ئەوروپا دژی هەرێمی كوردستان وەستانەوە لە ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم دا، جارێكی تر ئەو وڵاتانە دەستیانكردەوە بە پشتیوانی كردنی كوردەكان و ریكس تیلرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش پشتیوانی وڵاـەكەی بۆ هەرێمی كوردستان دوپات كردەوە لە جێبەجێكردنی دەستوردا.


ئاماژەی بەوەش كردووە هەڵوێستەكانی حەیدەر عەبادی لە فەرامۆش كردنی كورد وەك هاوڵاتی عێراقی و وەڵام نەدانەوەی ئامادەییەكانی كوردستان بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆ، كورد ناچار دەكات بیر لە بژاردەی پەنابردن بۆ ئەنجامی ڕیفراندۆم بكاتەوە.


ڕۆژنامە ئەمریكیكەكە نوسیویەتی" ماددەی 131 دەستور ئەو مافە دەدات بە هەرێمی كوردستان، لە ناوەندەوە داهاتی پێویستی بەدەست بگات، سەرەڕای پشتیوانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە كە كێڵگە نەوتیەكان دەپارێزن".


هەروەك بە پێی ماددەی 114ی دەستور ، بەڕێوەبردنی سنورەكانی هەرێمی كوردستان تەنها مافی حكومەتی ناوەند نیە و دەبێت بە هاوبەشی بەڕێوەببرێن.