ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێكی عێراقی سه‌ر بڕان

یەک شەممە, 31 کانونی یەکەم 2017 12:03

 

شه‌وی رابردوو له‌ گه‌ڕه‌كێكی پارێزگای نه‌جه‌ف، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌، ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێك ده‌كوژن و به‌ چه‌قۆ سه‌ریان ده‌بڕن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی كانونی یه‌كه‌می 2017، سەرچاوەیەکی ئەمنی له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف رایگەیاند: شەو رابردوو خێزانێك كه‌ له‌ سێ كه‌س پێكهاتبوون بە چەقۆ سەربڕدراون.

سەرچاوە ئه‌منییه‌كه‌ دەڵێت: لە گەڕەکی عەسکەری باکووری پارێزگای مه‌جه‌ف، خەڵکانی نەناسراو هەستاون بە کوشتی ئه‌م خێزانە کە لە دایک و باوک و کوڕێک پێکهاتوون و بەچەقۆ سەریان بڕیوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، تاوه‌كو ئێستا ناسنامەی بکوژەکان و هۆکاری کوشتنەکە دیارنیە، بەڵام پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەردەوام لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.

 

ش.م