تاوانباری سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر ده‌ستگیر كرا

یەک شەممە, 31 کانونی یەکەم 2017 12:49

 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا، ده‌ستگیركردنی تاوانبارو جێبه‌جێكه‌ری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی سپایكه‌ر له ‌باكوری به‌غدا راگه‌یاند.


فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا، ئه‌مڕۆ31ی كانونی یه‌كه‌می2017، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، دوای به‌دواداچوونێكی ورد بۆ ئه‌و تاوانباره‌ی كه‌ ده‌وری سه‌ره‌كی هه‌بوو له‌ كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی هاته‌ نێو سنوری لێپرسراوێتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مانه‌وه،‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، تاوانباره‌كه‌ به‌پێی مادده‌ 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و دادگاوه‌ داواكراوبوو.

شایه‌نی باسه‌، تاوانی كۆمه‌ڵكوژی سپایكه‌ر له‌ حوزه‌یرانی ساڵی 2014 روویدا، تیایدا داعش هه‌زارو 700 خوێندكاری سه‌ربازی سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ری گوللــه‌باران كرد.

 

ش.م