عەبادی باس لە دیالۆگی بونیاتنەر لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەكات

یەک شەممە, 31 کانونی یەکەم 2017 19:30

حەیدەر عەبادی و عەممار حەکیم بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا جەخت لەسەر پێویستی ئەنجامدانی دیالۆگی بونیاتنەرانە دەکەنەوە.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی، رۆژی یەکشەممە 31/12/2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی کۆبوونەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، جەختیان لەسەر پێویستی ئەنجامدانی دیالۆگی بنیاتنەرانە لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا کردەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەی هەردوولا دووپاتکراوەتەوە، لەسەر پێویستی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و دابینکردنی پێویستی و خزمەتگوزارییەکانیان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و گرنگی دابینکردنی پێویستیی سەرکەوتوو بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن.