نهێنی پەلەكردنی لەسێدارەدانی سەدام حوسێن ئاشكرا دەبێت

دوو شەممە, 01 کانونی دووەم 2018 06:58

 

 

جێگری سەرۆكی دادگای تاوانەكانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بوونی هەوڵێك بۆ دەربازكردنی (سەدام حوسێن) پەلەكرا لە جێبەجێكردنی سزای لە سێدارەدان بەسەریدا.

(قازی مونیر حەداد) جێگری سەرۆكی دادگای تاوانەكانی عێراق لەدیدارێكیدا لەگەڵ ئاژانسی (روسیا الیوم) تیشكی خستۆتە سەر هۆكاری پەلەكردن لە سەپاندنی سزای لە سێدارەدان بەسەر (سەدام حوسێن) ی سەرۆكی پێشووتری عێراق.

ئەو قازییە كە خۆی سەرپەرشتی سزای لە سێدارەدانی سەدام كردووە رایگەیاندووە، بەهۆی كاریزما بوونی سەدام كە هەموو بەعسییەكان پێیان وابوو گەڕانەوەی ئەو نزیكە بۆ سەر كورسی حوكمڕانی، بۆیە دەسەڵاتدارێتی عێراق بڕیاریدا زوو كۆتایی بەو دۆسیەیە بهێنێت.

(مونیر حەداد) باس لەوەشدەكات، كە دەنگۆیەك هەبوو گوایە (موعەمەر قەزافی) سەرۆكی لیبیا لەهەوڵدایە تاكو (سەدام حوسێن) لەبەندیخانە ڕزگار بكات، ئەوەش لەڕێگەی جیاجیاوە كراوە، بەڵام شكستی هێناوە ئەوەش بەهۆی ڕێكنەكەوتن بووە لەسەر بڕی پارەكە.

 

ئـ . كـ