سوننه‌كان داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن

سێ شەممە, 02 کانونی دووەم 2018 13:48

 

به‌هۆی داگیركردنی ناوچه‌ی سوننه‌ نشینه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، له‌ چه‌ند ساڵی رابردوو شه‌ڕ له‌م ناوچانه‌ به‌ره‌ده‌وام هه‌بووه‌ و خه‌ڵكانێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ ئاواره‌بوون و شاره‌كان وێرانكراون، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ هێزو لایه‌نه‌ سوننه‌كان هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ده‌ن.

زه‌یتوون دلێمی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌هاوپه‌یمانی عیراقیه‌ رایگه‌یاند: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقین بۆ ماوه‌یه‌كی كورت.

سه‌باره‌ت به‌ ماوه‌ی دواخستنه‌كه‌ش، ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق وتیشی: پێویسته‌ ئه‌و ماوه‌یه‌ له ‌چوارمانگ زیاتر نه‌بێت.


له‌باره‌ی هۆكاری داواكاریان بۆ دوخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ناوبراو ده‌ڵێت: هۆكاری ئه‌و داواكارییه‌مان وه‌كو سوننه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌واوی ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌‌ شوێنی خۆیان.

 

 

ش.م