ئەمڕۆ پەرلەمان بۆ بودجەی 2018 كۆدەبێتەوە

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 05:55

 

 

بریارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بە دانیشتنەكانی بكاتەوەو لە كۆبوونەوەكەشدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی (2018) بكات.

پەرلەمانتارێك ئاماژەی بەوەكردووە، حكومەت پەرلەمانی ئاگادار كردۆتەوە كە رێژەی كورتهێنان دەگاتە نزیكەی لە (%20) كوردیش جەخت لەسەر رێژەی (%17) ی بودجە دەكاتەوەو سونەكانیش داوا دەكەن كە بودجەیەكی تایبەتی بۆ ناوچە زیانلێكەوتووەكان دابین بكرێت ئەمە جگە لەوەی كە پارێزگاكانی باشوری عێراقیش داوای زیادكردنی پارەی پترۆدۆلار دەكەن.

حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی بەسەر (12) مانگدا دابەشكردووە بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەش ئەمە گەورەترین كێشە بۆ موچەی فەرمانبەران دروست دەكات.

 

ئـ . كـ