عەبادی : موچەی هەرێمی كوردستان خەرج دەكەین بەڵام دەبێت دڵنیابین ناچێتە گیرفانی بەرپرسانەوە

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 07:18

 

سەرۆك وەزیرانی عێراقی جارێكی تر بەڵێنی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی دوپات كردەوە و ئاشكرای كرد هەرێمی كوردستانیش بە پارەی فرۆشتنی نەوت دەتوانێت موچەی لە 80% ی فەرمانبەران دابین بكات.


حەیدەر عەبادی لە میانەی كۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا ووتی: داهاتی هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی ڕابردودا 544 ملیار دینار بووە لەكاتێكدا موچەی فەرمانەبارن لەو ماوەیەدا تەنها 300 ملیار دینار بووە.


سەرۆك وەزیرانی عێراقی دوپاتیشی كردەوە: ئەوان پابەندن بە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و لە سەەرتا دەستیان كردوە بە وردبیینی كردن لە موچەی فەرمانەبارنی كەرتی تەندروستی و پەروەردە.


ئاماژەی بەوەدا دەبێت دلبَنیابین لەوەی پارەی موچەخۆران ناچیتە گیرفانی بەرپرسانی هەرێمەوە.