قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران لەساڵی 2017دا گەیشتوەتە 13 ملیار دۆلار

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 07:26

 

لێپرسراوی كارە بازرگانییەكانی ئێران لەعێراق ڕایدەگەیەنێت: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق‌ و ئێراندا لەساڵی 2017دا گەیشتوەتە 13 ملیار دۆلار‌و لە ساڵی 2003ێوە قەبارەی ئاڵوگۆری بارزگانی نێوان ئەم دو وڵاتە نەگەیشتۆتە ئەم ئاستەی ئێستا‌.

 

محەمەد ڕەزا زادە لێپرسراوی كارە بازرگانییەكانی ئێران لەعێراق ڕایگەیاند: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ئێران و عێراقدا بۆ ساڵی 2017 گەیشتۆتە لوتكە كە لەماوەی 13 ساڵی ڕابردوودا نەگەیشتۆتە ئەم ئاستەی ئێستا.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەم دوو وڵاتە لەساڵی 2017دا گەیشتوەتە 13 ملیار دۆلار‌ كە لەو بڕە 6 ملیارو 200 ملیۆن دۆلاری داهاتی هەناردەی كاڵاو شمەكی نا نەوتی بووە كە لە ئێرانەوە بۆ عێراق هەناردەكراوە.

 


هەروەها ووتیشی: لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا هەناردەكانی ئێران بۆ عێراق ١٧ هێندە زیادیكردووە.

 

 

 

س ب