ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای بودجە دەكات

چوار شەممە, 03 کانونی دووەم 2018 08:55

 

ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق و هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیاری ھەمواری یەكەمی یاسای دەزگای ریشەكێشكردنی تیرۆر دەكات.

 

بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوەو بە گوێرەی ئەجێندای دانیشتنەكە لەبڕگەی دووەمدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018 ی عێراق دەكرێت.

 

هەروەها برشیاریشە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیاری ھەمواری یەكەمی یاسای دەزگای ریشەكێشكردنی تیرۆر ژمارە 31 ی ساڵی 2016 بكرێت.

 

 

 

 

س ب