به‌ به‌شداری 8 هێزی سیاسی، لیسته‌كه‌ی مالیكی بڵاوكرایه‌وه‌

پێنج شەممە, 11 کانونی دووەم 2018 11:13

 

له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووه‌، نوری مالکی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ هەشت هێزی سیاسی پێكهێناوه.‌


به‌ گوێره‌ی لیسته‌كه‌، نوری مالیكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسای پێكهێنا کە لە هەشت هێزی سیاسی پێکدێت كه‌ سەرەکیترینیان لە حزبی دەعوەیه‌ و هێزه‌كانی دیكه‌ش ئه‌مانه‌ن...

حزبی دەعات ئیسلام٠ رێکخراوی عێراق بەسەرۆکایەتی خەزیر خەزاعی و بزوتنەوەی نور.
بزوتنەوەی نور– راپەڕین و گۆڕان بە سەرۆکایەتی محەمەد هنداوی.
تیار ئەلوەسەت بەسەرۆکایەتی مۆفەق روبەیعی.
بزوتنەوەی بەشائیری لاوان بەسەرۆکایەتی یاسای عەبد سەخیل المالکی.
کوتلەی لەگەڵ یاسا بەسەرۆکایەتی محەمەد جەعاز.
حزبی مەدەنی بەسەرۆکایەتی حەمەد یاسر محسن.
تیاری رۆشنبیری نیشتیمانی بەسەرۆکایەتی عەلی ئەحمەد وتوت.

 

 

ش.م