دەروازەیەکی نوێ له‌ نێوان توركیا و عێراق ده‌كرێته‌وه‌

پێنج شەممە, 11 کانونی دووەم 2018 12:40

 

بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوانیان، بریاره‌ بەمنزیکانە تورکیا دەروازەیەکی نوێ لەگەڵ عێراق بکاتەوە، له‌مباره‌یه‌وه‌ وەزیری بازرگانی و گومرگی تورکیا زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

بوڵەنت توفنکچی وەزیری بازرگانی و گومرگی تورکیا رایگەیاند: گفتوگۆکانی نێوان بەغداد و ئەنقەرە سەبارەت بەکردنەوەی دەروازەی (ئۆفاکۆ) بەردەوامیی ھەیە و لەم مانگەدا کۆبونەوەیەکی دیكه‌ لە نێوان بەغداد و ئەنقەرە بۆ ئەو مەبەستە بەرێوەدەچێت و ھەردوو وەزارەتی دەرەوە و بازرگانی تورکیا سەرپەرشتی گفتوگۆکان دەکەن.

جێگه‌ی باسه‌، کردنەوەی ئەو دەروازە نوێیە تارادەیەک کاریگەری لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکانی ھەرێم و تورکیا دروست دەکات، بەو پێیەی پێشتر زۆرینەی ئاڵوگۆرە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا تەنھا لەرێی دەروازەکانی ئیبراهیم خه‌لیل له‌ ھەرێمی کوردستانەوە بووە .

 

 

ش.م