وەزیری كشتوكاڵی داعش دەستگیركرا

هەینی, 12 کانونی دووەم 2018 15:34

 

 

ئەمڕۆ لە باشووری توركیا هێزەكانی ئەو وڵاتە كەسێكیان دەستگیركردووە، كە پێشتر پۆستی وەزیری كشتوكاڵی داعشی هەبووە.

سۆمەرییە نیوز بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی لەشارەدێی (داڤالی) لە ویلایەتی غازی عەنتابی باشووری ئەو وڵاتە هێزە ئەمنییەكان كەسێكیان بەناوی (تاریق) دەستگیركردووە، كە پێشتر پۆستی وەزیری كشتوكاڵی داعشی هەبووە.

ئەو سەرچاوەیە باسیشی لەوەكردووە، كە لەگەڵ ئەو بەرپرسەی پێشووی داعش نۆ كەسی تریش دەستگیركراون، بەڵام ئاماژە بە چۆنییەتی دەستگیركردنەكەیان نەكراوە.

 

ئـ . كـ