راگەیێندراوی كۆبونه‌وه‌ی نێوان عه‌بادی و نێچیرڤان بارزانی و وه‌فده‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌

شەممە, 20 کانونی دووەم 2018 13:45

 

دوای كۆبونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی عه‌بادیدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ هه‌ردوولا كۆكبوونه‌ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌ژێر به‌نده‌كانی ده‌ستوری عێراق .

نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه‌: كۆبونه‌وه‌ی نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و ئاسایشی عێراق و هه‌رێم بوه‌و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا خراونه‌ته‌ڕوو .

له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌رێگای لێژنه‌كانه‌وه‌ كاره‌كان به‌رده‌وامبێت و به‌تایبه‌تی كاری لێژنه‌ی تایبه‌ت به‌ فرۆكه‌خانه‌كان تاوه‌كو دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی بگەڕێتەوە بۆ فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی .

عه‌بادی له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌بێـ به‌غدا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دەروازە سنوورییە نێودەوڵەتییەکان و فڕۆکەخانەکانی سنوری هه‌رێم هه‌بێت و ئه‌وه‌ش له‌ژێر به‌نده‌كانی دەستوور ده‌بێت .

له‌باره‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌هاتووه‌ كه‌ عه‌بادی داوایكردووه‌ هه‌رێم نه‌وتی به‌رهه‌مهێندراو راده‌ستی به‌غدا بكات و هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوه‌ بێت .

هه‌رچی ده‌رباره‌ی موچه‌شه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌ی به‌گرنگ زانیوه‌ كه‌ لێژنه‌كان كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن و تاوه‌كو مووچه‌ بنێردرێت بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و وتویه‌تیشی: ده‌بێـ په‌له‌ی تێدابكرێت .

م-ع-كانی