ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كاتی دیاریكردنی هەڵبژاردنەكان یەكلادەكاتەوە

22/01/2018 - 10:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/عێراقی

 

ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكات لەوادەی خۆیدا یاخود دواخستنی یەكلادەكاتەوە.

 

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی عێراق یاخود ئەنجامدانی لەكاتی دیاری كراوی خۆیدا بۆ سێیەمینجار كۆببێتەوەو ئەو پرسە یەكلابكاتەوە.

 

لەسەر هەمان پرس دوێنێ یەك شەممە دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا بەنادروستبوونی هەوڵەكانی دواخستنی هەڵبژاردن و حكومەتی پابەندكرد بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا.

 

 

 

 

س ب