پەرلەمانی عێراق لەبارەی كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانەوە بڕیاریدا

دوو شەممە, 22 کانونی دووەم 2018 09:18

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەكۆبونەوەی ئەمڕۆیدا تایبەت بەپرسی دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنەكان، بڕیاریدا لە12ی ئایاردا هەڵبژانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.

 

بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لەمیدیاكانی عێراق، ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرسی ئەنجامدانی كاتی هەڵبژاردنەكانی عێراق یەكلاكردەوە و لەدوای سێ دانیشتن بڕیاردرا لە12ی ئایاری ئەمساڵدا هەڵبژانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت.

 

 

 

س ب