هێزی عەباس داوای گۆڕینی دەم و چاوەكانی ئێستا دەكات

سێ شەممە, 23 کانونی دووەم 2018 06:52

 

هێزێكی چەكداری نزیك لە رابەری شیعەكان لە عێراق رایگەیاند، ئەوان پشتیوانی لەهیچ كاندیدێك ناكەن، بەڵام بە پێویستی دەزانن دەم و چاوەكانی ئێستا بگۆڕێن.

(مەیسەم زەیدی) سەرپەرشتیاری گشتی هێزی چەكداری عەباس كە باڵێكی چەكدارەكانی حەشدی شەعبی شیعەكانن رایانگەیاندووە، ئەوان نابنە پشتیوان بۆ هیچ كاندیدێك بۆ هەڵبژاردنەكان كە چاوەڕوان دەكرێت لە مانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەبچێت.

زەیدی باسیشی لەوەكردووە، ئەوان پێیان وایە پێویستە دەم و چاوەكانی ئێستا بگۆڕێن، ئەوانیش هیچ كاندیدێكیان بۆ هەڵبژاردنەكان نییەو پشتیوانیش لە هیچ كەسێك ناكەن.

 

 

ئـ . كـ