بەیاتی : ئامادەن لەگەڵ كوتلەكان لەسەر بودجەی 2018 گفتوگۆ بكەن

چوار شەممە, 24 کانونی دووەم 2018 07:37

 

 

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە دووری دەزانێت لەم خولەی ئێستا پڕۆژە یاسای بودجەی (2018) پەسەند بكرێت.

(عەباس بەیاتی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، پێدەچێت لەم خولەی ئێستای ئەنجوومەن پڕۆژە یاسای بودجەی (2018) پەسەند نەكرێت، ئەوەش پێشهاتێكی مەترسیدارە.

بەیاتی پێشی وابوو، بەهۆی نەگەیشتنە ڕێككەوتن لەنێوان لایەنەكان ئەو پڕۆژەیە دوا دەكەوێت و لەناو پەرلەمان دۆخەكە لەبار نییە.

ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی دەوڵەتی دەڵێت، چەند كوتلەیەكی پەرلەمانی سوورن لەسەر هەمواردنەوەی چەند بڕگەیەكی نێو پڕۆژە یاسای بودجەی (2018) ئەوەش كۆسپی زۆر دروست دەكات.

بەپێی قسەكانی (عەباس بەیاتی) بێت، نەگەیشتن بەڕێككەوتنێك بۆ پرسی بودجەی (2018) زیانی زۆر بەر هاوڵاتیان دەكەوێت، ئەو وتیشی: ئەوان ئامادەن لەگەڵ كوتلە پەرلەمانییەكانی تر بەڕێككەوتنێك بگەن، بەڵام دوای خوێندنەوەی یەكەم.

جێگەی باسكردنە یەكێك لەو لایەنانەی كە بایكۆتی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان كردووە كوردو سوونەن و داوای بەرز كردنەوەی پشكی بودجەكەیان دەكەن.

 

ئـ . كـ