عەبادی: سورین لەسەر خێرا رەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

سێ شەممە, 30 کانونی دووەم 2018 06:22

 

حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، حكومەتی فیدرالی سورە لەسەر خێرا رەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی بەیاننامەیەكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 29-1 حەیدەر عەبادی پێشوازی لە بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری كردوە و باسیان لە دۆخی سیاسی و چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان حكومەتی فیدرالی و هەرێم كردوە، تەئكیدیشكراوەتەوە لەسەرئەوەی دەستور بنەمای چارەسەركردنی سەرجەم گرفتەكان بێت.
هەروەها سەرۆك وەزیرانی عیراق دوبارەی كردۆتەوە، كە حكومەتی فیدرالی سورە لەسەر خێرا رەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەتایبەت هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە لەچوارچێوەی میكانیزمی دیاریكراو و تەواوكردنی وردبینی لەلایەن لیژنەكانەوە، كە بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراون، سەرەڕای كردنەوەی دەروازە سنورییەكان لەنێویاندا فڕۆكەخانەكان بەپێی یاسای فیدرالی.