دوای جیابوونەوەی عەبادی و حەكیم، عامری دێتە نێو هاوكێشەكە

چوار شەممە, 31 کانونی دووەم 2018 07:00

 

 

سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی عێراق لەگەڵ سەرۆكی لیستی فەتح بۆ هەڵبژاردنەكان گفتوگۆیان كرد.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو لیستی نەسری عەبادی و حیكمەی حەكیم جیابوونەوە، هەریەكە لە (عەمار حەكیم) و (هادی عامری) كۆبوونەوە.

لەو دیدارەدا حەكیم جەختی لەسەر گرنگی پێكهێنانی هەلێكی لەبار، پێویست بوونی بەشداری بەربڵاو لە هەڵبژاردنەكان بۆ ڕكابەری لە هەڵبژاردنەكان كردۆتەوە.

هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆكایەتی (حەیدەر عەبادی) و ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی عێراق بە سەرۆكایەتی (عەمار حەكیم) كە پێشتر لەسەر پێشكەشكردنی لیستێكی هاوبەش لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق ڕێككەوتبوون، لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن (عەلی عەلاق) بە نوێنەرایەتی لە هاوپەیمانی نەسرو (حەمید موحەلە) بە نوێنەرایەتی ڕەوتی حیكمە راگەیەندرا، جیابوونەوەی خۆیان راگەیاندو بڕیاریاندا هەریەكەیان بەلیستێكی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنەكان بەشداری بكەن.

 

ئـ . كـ