عێراق پێشنیارێكی ئەمریكا ڕەت دەكاتەوە، بۆ بڵاوەپێكردنی هێزی سەربازی لە شارە سنویەكان

چوار شەممە, 31 کانونی دووەم 2018 08:34

 

نوسینگەی حەیدەر عەبادی ەرۆك وەزیرانی عێراقی ڕایدەگەیەنێت پاراستنی ئاسایشی پرۆسەی هەڵبژاردن لەسەرجەم شارە عێراقیەكان لە ئەستۆی هێزە ئەمنیەكان و پۆلیسی خۆجێیە.


لەبەرامبەر بڵاوبونەوەی چەند هەواڵێك لەسەر پیشنیارێكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ عێراق كە تیایدا داوای بڵاوەپێكردنی هێزی ئەمریكا كراوە لە شارە سونیەكاندا بۆ ئەوەی ئارامی ئەو ناوچانە بپارێزن لەكاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردندا، سەعد حەدیسی وتەبێژی حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند: ئەركی پاراستنی دۆخی ئاسایش لەسەرجەم شارەكانی عێراقدا و دابینكردنی كەشێكی ئارام بۆ هەڵبژاردنەكان، لە ئەستۆی هێزی ئەمنیدایە.


وتیشی: هێزی بیانی هیچ ڕۆڵێكیان نابێت لە پراساتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و هێزە ئەمنیەكان ئامادە باشی تەواویان هەی لەو بارەیەوە.


پیشتر ڕۆژنامەی عەرەب ی لەندەنی بڵاویكردەوە كە ئەمریكا ترسی هەیە لەوەی هەڵبژاردن لە ناوچە سونیەكان بەشێوەیەكی ئاسایی بەڕێوە نەچێت و بەمەش كاربكاتە سەر پرۆسەی سیاسی لە عێراق و نوێنەرایەتی سونەكان لە ئەنجومەنی نوێنەران.