موقتەدا سەدر: ڕێگە نادەین بە گەڕانەوەی حیزبی بەعس

چوار شەممە, 31 کانونی دووەم 2018 09:43


موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت ڕێگە نادەین بە گەڕانەوەی حیزبی بەعس بۆ نێو ژیانی سیاسی بە تایبەت لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.


موقتەدا سەدر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی تویتەرسەبارەت بە هەوڵی حیزب بەعس بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژارنەكانی عێراقدا نوسیویەتی: " جارێكی تر ڕێگە نادەین حیزبی بەعس ی قەدەغەكرا و گەندەڵی و خراپەكاری لە عێراقدا بڵاوبكاتەوە".


هەروەها نوسیویەتی" مایەی شەرمە تێكۆشەران بترسن لە گەڕانەوەی بەعس لە هەڵبژاردنی داهاتوودا".