دەستەی دەسپاکی: فه‌رمانی ده‌ستگیركردنمان بۆ 17 وه‌زیر و به‌رپرس ده‌ركردووه‌

چوار شەممە, 31 کانونی دووەم 2018 10:18

 

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، دەستەی دەسپاکی عێراق ئاماری كار و چالاكییه‌كانی ساڵی 2017ی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد، ساڵی رابردوو بڕیاری دەستگیرکردن و قەدەغەی گەشتکردن بۆ ژماره‌یه‌ك وەزیر و ئه‌وانه‌ی پلەی وەزیریان هه‌یه‌ دەکردووە.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستەی دەسپاکی عێراق، ئاماری چالاکییەکانی ساڵی ٢٠١٧ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ٣٢ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ١٧ وەزیر و بەرپرس دەرکردووە، کە پلەی وەزیریان هەیە.


‎ دەستەی دەسپاکی ئاشكرایكرد‌، ٤٧ بڕیاری بانگهێشتکردنی بەرپرسی پلە باڵایان دەرکردووە، لەگەڵ ١٠ بڕیاری قەدەغەکردنی گەشت لە وەزیر و ئەو بەرپرسانەی پلەی وەزیریان هەیە.

 

ش.م