نیۆرك تایمز: حەیدەر عەبادی بوەتە هێمای سەروەری عێراق و دەبێتەوە سەرۆك وەزیران

چوار شەممە, 31 کانونی دووەم 2018 11:12

 


ڕۆژنامەی نیۆرك تایمز ڕاپۆرتێكی لەسەر ئایندەی هاوكێشە سیاسیەكان لە داهاتووی عێراقدا بڵاوكردۆتەوە و تیایدا ڕایدەگەیەنێت هەوڵدان بۆ پێكهێنانەوەی سوپای عێراق و شكستپێهێنانی داعش لە ماوەی سێ ساڵدا، دەبنە هۆكارێكی گەرنگ بۆ بردنەوەی حەیدەر عەبادی لە هەڵبژاردنەكانی ناوەڕاستی 2018 ، چونكە ئێستا عەبادی بووەتە هێمای گێڕانەوەی سەروەری بۆ عێراق.


نیۆرك تایمز لە ڕاپۆرتەكەیدا كە پشتی بە شیكردنەوەی چەند پسپۆڕێك بەستووە دەڵێت: لە ساڵی 2014 ەوە عەبادی ڕوبەڕوی ڕكابەری سەخت بوەتەوە و ئێستاش ڕكابەرەكانی دژایەتی دەكەن، بەڵام پێ دەچێت توانای شكستپێهێنانی ڕكابەرەكانی هەبێت.


ئاماژە بەوە كراوە، هەڵبژاردنەكانی عێراق دەبێتە هۆی داڕشتنەوەی پەیوەندیە ئیقلیمی و ناوخۆییەكانی عێراق و كاریگەری دەبێتە لەسەر هاوكێشە سیاسیەكانی ناوچەكە.