حكومه‌تی عێراق یاسای‌ پاراستنی‌ مامۆستایانی‌ په‌سه‌ندكرد

چوار شەممە, 31 کانونی دووەم 2018 11:15

 

بۆ به‌ر‌گریكردن له‌ مافی مامۆستایان، له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ رۆژی 30ی كانونی دووه‌می 2018ی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق، یاسای‌ پاراستنی‌ مافه‌كانی مامۆستایانی‌ په‌سه‌ندكرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌دا، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق یاسای پاراستنی مافه‌كانی مامۆستایانی په‌سند كرد، كه‌ چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی‌ ماددی‌ و مه‌عنوی‌ بۆ مامۆستایان فه‌راهامكردووه‌.

1. پاراستنی‌ یاسایی: هه‌ركه‌سێك ده‌ستدرێژی‌ بكاته‌ سه‌ر مامۆستایه‌ك، به‌ زیندانیكردن له‌ سێ‌ مانگی‌ كه‌متر نه‌بێت و له‌ سێ‌ ساڵ زیاتر نه‌بێت سزاده‌درێت.
2. پاراستی‌ ئابووری‌: مامۆستا ده‌رماڵه‌ی‌ باشكردنی‌ گوزه‌ران ده‌یگرێته‌وه،‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 100 هه‌زار دیناری‌ عێراقییه‌.

3.پاراستی‌ مه‌عنوی‌: رێژه‌ی‌ 5%ی‌ پله‌ وه‌زیفییه‌كان بۆ دامه‌زراندنی‌ منداڵانی‌ مامۆستا ته‌رخان ده‌كرێت به‌هۆی‌ ئه‌و رۆڵه‌ی‌ له‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ نه‌وه‌كانی‌ نیشتماندا ده‌یگێڕن.
4.پاراستی‌ ته‌ندروستی‌: یاسای‌ پاراستی‌ ته‌ندروستی‌ و چاره‌سه‌ری‌ بێبه‌رامبه‌ر مامۆستا ده‌گرێته‌وه‌ له‌ رێگه‌ی‌ به‌خشینی‌ كارتێكی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌.

 

 

ش.م