سیستانی و سەدر كۆدەبنەوە

پێنج شەممە, 01 شوبات 2018 05:42

 

 

دوای ماوەیەكی زۆر لەدابڕان، دوێنێ‌ بۆ یەكەم جار هەریەكە لە سەرۆكی رەوتی سەدرو ڕێبەری شیعەكانی عێراق كۆبوونەوە.

سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوەدەكەن، دوێنێ‌ بۆ یەكەم جار هەریەكە لە (موقتەدا سەدر) ی ڕێبەری رەوتی سەدرو (عەلی سیستانی) ڕێبەری شیعەكانی عێراق كۆبوونەتەوە.
كۆبوونەوەی نێوان سەدرو سیستانی دوای دابڕانێكی زۆر بووە، كە بەهۆی پرۆسەی سیاسی عێراق سیستانی قەدەغەی دیداری سەرانی سیاسی وڵاتی راگەیاند.

بەپێی زانیارییەكان لەو دیدارەدا كۆمەڵی پرسی گرنگ گفتوگۆیان لەبارەوە كراوە، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بەو بابەتانە بدرێت، بەڵام گومان دەبرێت باس لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان كرابێت.

 

ئـ . كـ