داعش بەرپرسێكی حەشدی شەعبی دەكوژێت

پێنج شەممە, 01 شوبات 2018 06:23

 

شەوی رابردوو لە نزیك ماڵەكەی خۆی بەرپرسێكی پلە باڵای میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لەلایەن چەند چەكدارێكی سەر بە داعش كوژرا.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە شاری كەركوك رایگەیاند: شەوی رابردوو لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەكەی خۆی لیوا روكن (ئەنوەر موحەمەد دانوك عوبێدی) لە ناحییەی رەشادی سەر بە پارێزگای كەركوك لەلایەن چەند چەكدارێكەوە تەقەی لێدەكرێت و دەست بە جێ گیان لە دەست دەدات.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی پشتراست كردۆتەوە، ناوبراو لەسەردەمی رژێمی پێشوو ئەفسەر بووە بە پلەی لیوا روكن پاشان خانەنیش كراوە لە دوای دروست بوونی هێزەكانی میلیشیای حەشدی شەعبی وەك بەرپرسی هێزەكانی سەرایە تەحریری حەویجە داندراوە.

هەروەها سەرچاوەكە باسیشی لەوەكردووە، گومان براوە كردەوەكە لەلایەن چەكدارانی سەربە گروپە چەكدارەكانی داعش ئەنجامدرابێت.

 

ئـ . كـ