بەرەی توركمانی داوا لە عەبادی دەكات 46 ملیۆن دۆلار لە هەولێر وەربگرێتەوە

پێنج شەممە, 01 شوبات 2018 10:12

 


حەسەن تۆران سەركردەی بەرەی توركمانی و نوێنەری توركمان لە پارێزگای كەركوك، داوا لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران دەكات هەموو ڕێوشوێنێكی بەپەلە بگرێتە بەر بۆ گێڕانەوەی 46 ملیۆن دۆلاری شایستەی دارایی كەركوك لە بەرامبەر فرۆشتنی نەوتەكەیدا كە هەولێر دەستیبەسەردا گرتووە .


حەسەن تۆران لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە لە ساڵی 2014 ەوە بۆ 2017 هەرێمی كوردستان بڕیاربووە شایستەی پترۆدۆلاری نەوتی كەركوك خەرج بكات و گوایا لە بانكەكانی هەولێردایە بەڵام تاوەكو ئێستا بۆ پارێزگاكە خەرج نەكراوە.


وتیشی: پێویستە حەیدەر عەبادی ڕێوشوێنی بەپەلە بگرێتە بەر بۆ گێرانەوەی ئەو مافەی هاوڵاتیانی كەركوك.


دوپاتیشی كردەوە ئەوان ناچار دەبن پەنا ببەن بۆ دادگا لە پێناو گێڕانەوەی ئەو مافەیان.