ئەمریكا : هێزەكانمان لە عێراق ناكێشینەوە

شەممە, 03 شوبات 2018 06:00

 

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، جارێكی تر وڵاتەكەی هەڵەی وا دووبارە ناكاتەوە پاشەكشە لە عێراق بكات.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویكردۆتەوە، (جۆن سۆلیڤان) جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووە، وڵاتەكەی جارێكی تر بیر لەوە ناكاتەوە بەشێوەی هەڕەمەكی پاشەكشە لەعێراق بكات، چونكە تاكو ئێستاش داعش مەترسییە.

ناوبراو وتیشی: لەگەڵ ئەوەی لەسەرەتای مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق زاڵ بوونی یەكجارەكی بەسەر داعش راگەیاندبوو، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە كێشەی ئەو ڕێكخراوە كۆتایی پێهاتبێت.

سۆلیڤان هەفتەی رابردوو سەردانی هەردوو وڵاتی ئەفغانستان و عێراقی كرد، لەگەڵ ئەوەش هەرێمی كوردستانی بەسەركردەوە.

لەشاری بەغدا جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردۆتەوە، كە واشنتۆن پشتیوانی لە عێراق دەكات لەهەموو بوارەكان.

 

ئـ . كـ