سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێكی نوێی ده‌ستپێكرد

شەممە, 03 شوبات 2018 11:14

 

سوپای عێراق ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراوانی بۆ پاكردنه‌وه‌ی بیابانه‌كانی ئه‌نبار له‌ پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌ستپێكرد، له‌م باره‌یه‌وه‌ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، مەحمود فەلاحی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار سەر بە سوپای عێراق رایگه‌یاند: ئۆپراسیۆنێکی فراوانمان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچە بیابانەکانی ئەنبار ده‌ستپێكردووه.


فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار وتیشی: سوپا و پۆلیس و حەشدی عەشایەری و هێزی پاراستنی سنوور و هێزی ئاسمانی عێراق و هاوپەیمانان بەشداری لەو ئۆپراسیۆنەدا دەکەن و تەواوی ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار تا سەر سنووری سعودیە لە دەستی داعش کۆنتڕۆڵدەکەنەوە.

 

 

ش.م