کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان هۆشداری ده‌دات

شەممە, 03 شوبات 2018 13:00

 

سه‌باره‌ت به‌ پێشكه‌شكرنی ناوی كاندیده‌كانیان، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق هۆشداری به‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌دات و دوا واده‌ ئاشكرا ده‌كات.

ڕزگار حاجی حەمە جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند: تائێستا ھیچ لایەنێکی سیاسی لیستی کاندیدیان پێشکەش نەکردووە، بۆبەشداریکردن، لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی عێراق.


سه‌باره‌ت به‌ دوا واده‌ش، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ خه‌ندان وتی: دوا وادە ١٠ی شوباتی 2018یە، هۆشداری به‌ لایه‌نه‌كان ده‌ده‌ین كه‌ تەنھا حەوت ڕۆژماوە بۆ وەرگرتنی لیستی کاندیدەکانیان.

شایه‌نی باسه‌، بڕیارە ١٢ی ئایاری 2018، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

 

 

ش.م