پشتیوانی ئەمریكا بۆ هەرێم، پێگەی حەیدەر عەبادی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان لاوازكردووە

یەک شەممە, 04 شوبات 2018 10:17

 


پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراقی ئاشكرای دەكات ڕێكەوتنی نهێنی لە نێوان ئەمریكا و هەرێمی كوردستان پاش بەڕێوەچوونی پرۆسەی ڕیفڕاندۆم ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە پێگەی سیاسی حەیدەر عەبادی بەرامبەر بە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆكاندا لاوازبووە.


حەسەن عەلەوی بە ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەتی ڕاگەیاندووە " هەرێمی كوردستان كە دوای پرۆسەی ڕیفڕاندۆم لە پێگەی لاوازدابوو، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕووی لە هەڵكشان كردو و توانیان لێكەتێگەشتن و ڕێكەوتانی نهێنی لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدەن كە ئەمەش بەشێوەیەكی ئەرێنی پێگەی كوردی لە گفتوگۆكاندا بەرامبەر بە حەیدەر عەبادی بەهێزكردووە بەتایبەت پاش هەڵوێستی ئەرینی نوری مالیكی بەرامبەر هەرێمی كوردستان و پەیوەندیكردن پێان"


وتیشی: حەیدەر عەبادی ڕكابەری بەهێزی هەیە بە تایبەت لەناو حیزبەكەی خۆیدا و ناتوانێت بەئاسانی هەنگاو بنێت.