رەغد وەڵامی حكومەتی عێراقی دەداتەوە

دوو شەممە, 05 شوبات 2018 07:03

 

 

بەرپرسانی عێراق بۆ یەكەمجار ناوی (60) كەسی داواكراوی سەر بە داعش، رێكخراوی قاعیدەو حزبی بەعس بڵاودەكەنەوە، لەنێویاندا (رەغدی كچی سەدام حوسێن) لەناو لیستی داواكراواندایە، بەڵام (ئەبوبەكر بەغدادی) خەلیفەی داعشی تێدا نییە.

لەیەكەم كاردانەوەش (رەغدی كچی سەدام حوسێن) وەڵامی دانانی ناوی خۆی لە لیستەكەدا بە حكومەتی عێراقی رادەگەیەنێت.

رەغد بۆ تەلەفزیۆنی عەرەبییە دەڵێت، لەوەتەی باوكیان كوشتووە، ئەو هیچ جۆرە لێدوانێكی نەداوە، بۆیە بەلاشی سەیرە كاتێك ناوی لەناو لیستەكەدا هاتووە.

كچی سەدام حوسێن دەڵێت، ئەوانە چۆن قسە لەگەڵ بەرامبەریان دەكەن لەكاتێكدا خۆیان بەكرێگیراون، وتیشی: ئێمە لە جیهانێك دەژین كە یاسا هەیە نەوەكو دارستان بێت.

ئەو وتیشی، ئەو لە عێراق هیچ پۆست و پلەو پایەیەكی نەبووە، لەدوای ساڵی (2003) ەوەش نەهاتۆتەوە عێراق بۆیە دانانی ناوی ئەو لەنێو لیستێكی (60) كەسیدا ستەمە.

 

ئـ . كـ