تەقینەوەیەك لە بەغداد پێنج كەس دەكاتە قوربانی

دوو شەممە, 05 شوبات 2018 10:11

ئەمڕۆ دووشەممە 5ی شوبات بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراوە لەنزیك بارزارێكی میللی لەناوچەی تاجی لە شاری بەغداد پێنج كەس بونەتە قوربانی.


ئاژانسی (SNG) لەسەرچاوەیەكی ئەمنیەوە بڵاویكردوەتەوە" ئەمرۆ دووشەممە بۆمبیكی چینراو لە نزیك بازارێكی میللی لەناوچەی حامیاتی سەربە قەزای تاجی لە بەغداد تەقیوەتەوە"


سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە" بەهۆی تەقینەوەكەوە هاوڵاتیەكی مەدەنی كوژراوە و چوار هاوڵاتی تریش برینداربون و رەوانەی نەخۆرشخانە كراون بۆچارەسەر"


ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندوە" دوای تەقینەوەكە هێزە ئەمنیەكان گەمارۆی شوینی تەقینەوەكەیانداوە و دەستیان كردوە بە لێكۆڵینەوەلەرووداوەكە"


ا.س