ئەمریكا : یەك سەربازیش لە عێراق ناكێشینەوە

سێ شەممە, 06 شوبات 2018 05:48

 

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ دەنگۆی پاشەكشەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بڵاوبوویەوە، پنتاگۆن رایگەیاند: ئەوان هیچ نیازێكیان نییە بۆ پاشەكشەی هێزەكانیان.

(ئێریك باهۆن) وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بۆ كەناڵی حورە رایگەیاند، پنتاگۆن نیازی نییە لەئایندەیەكی نزیك یەك سەربازیش لەشارەكانی عێراق بكێشێتەوە.

ناوبراو ئاشكراشی كردووە، ئەو هێزەی لە عێراق كێشراوەتەوە بەڕێككەوتن بووە لەگەڵ بەغدا، چونكە ئەو هێزە ئەركی مەشق و راهێنان بووەو ئێستاش هێزەكە دەبرێنە ئەفغانستان.

جێگەی باسكردنە دوێنێ‌ (سەعد حەدیسی) وتەبێژی حكومەتی عێراقی بۆ ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس رایگەیاندبوو، بەهۆی كۆتایی هاتنی شەڕی داعش ئەمریكا هێزەكانی خۆی دەكیشێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ پنتاگۆن رەتی هەواڵێكی لەم شێوەیەی دایەوە.

 

ئـ . كـ