ده‌نگۆی مردنی علوج بڵاوده‌بێته‌وه‌

سێ شەممە, 06 شوبات 2018 10:55

 

له‌ ماڵپه‌ڕه‌ عه‌ره‌بییه‌كان، دەنگۆی مردنی وەزیری راگەیاندنی رژێمی بەعس له‌ عێراق ناسراو به‌ (علوج) بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بووه‌.

ژمارەیەک ماڵپەڕی عەرەبی بڵاویانكرده‌وه‌، سەرلەبەیانی ئه‌مرۆ سێشەممە 6ی شوباتی 2018، لە نەخۆشخانە، محەمەد سەعید سەحاف گیانی لەدەست داوە.

محەمەد سەعید سەحاف وەزیری راگەیاندنی حكومه‌تی عێراق بوو له‌سه‌ر ده‌می رژمێ به‌عس، بە (علوج) ناسراوە، لە ساڵی 2014 تووشی شێرپەنجە بووبوو و چارەسەری وەردەگرت.


جێگه‌ی باسه‌، سەحاف لە ساڵی 1940 لە شاری حلەی سەنتەری پارێزگای بابل لەدایک بووە، لە ساڵی 1963 بۆتە ئەندامی حزبی بەعسی عەرەبیی ئیشتراکی دوای رووخانی رژمێ به‌عس له‌ عێراق ده‌ستگیرا، به‌ڵام دواتر ئازادكرا.

 

 

ش.م