عیراق پارەی سێ ساڵی ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستاو فەرمانبەری پەروەردەی رەوانە كرد

سێ شەممە, 06 شوبات 2018 15:13

 

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا ، مووچەی 43 هەزار مامۆستاو فەرمانبەرانی پارێزگای نەینەواو پەروەردەی قەزاکانی سنووری ئەو پارێزگایە دابەش بكرێت .

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی عیراق ، حكومەتی عیراق رۆژی 2018/2/4 مووچەی مانگی یەكی 43 هەزار فەرمانبەرو مامۆستای نەینەواو پەروەردەكانی سنووری ئەو پارێزگایە رەوانە كردووەو ئەمڕۆش دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەکە.

هاوكات نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی عیراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە ، مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی پەردەردەی نەینەواو پەروەردەی قەزاكانی شنگال و بەعاج و ناوچەی رەبیعە و نەمرودو تەواوی پەروەردەكانی سنوورەكە دابەشكراوە.

هەروەک ئەوەش خراوەتەڕوو كە دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت بۆئەوەی تەواوی فەرمانبەرو مامۆستایانی ئاوارەی ئەو سنوورانە مووچەكانیان وەربگرن .

ئه‌و مووچانه‌ ئی سێ ساڵی رابردووی ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ بووه‌ كه‌ به‌هۆی هاتنی داعش بۆ شاری موسڵ به‌سه‌ریان دابه‌ش نه‌كرابوو.