داعش هێرش دەكاتە سەر حەشدی شەعبی

سێ شەممە, 06 شوبات 2018 17:04

 

 

 

ئەمڕۆ گروپە چەكدارەكانی داعش لەسنووری سوریاوە پەلاماری چەكدارەكانی حەشدی شەعبیاندا لەناو خاكی عێراق.

بەپێی بەیاننامەیەكی چەكدارەكانی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشێكیان كردۆتە سەر چەكدارەكانی حەشدی شەعبی لەناوچەی (تەل سەفوەك) ی سنووری لەنێوان خاكی عێراق و سوریا، بەڵام هێرشەكە شكێندراوە.

بەپێی بەیاننامەكەی چەكدارەكانی حەشدی شەعبی، داعش لەڕێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژكراوو چەكدارە خۆكوژەكانەوە پەلامارەكەی هێناوە، بەڵام بەتووندی شكێندراون و كوژراوی زۆریشیان لێجێماوە.

 

 

ئـ . كـ