عەبادی : ئامانج لە بودجە دادپەروەرییە

سێ شەممە, 06 شوبات 2018 18:32

 

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی وتاری هەفتانەی خۆیدا باسی چەند پرسێكی كرد، لەوانە بودجەو پرسی هێزەكانی ئەمریكاو كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق كەبڕیارە لە كوەیت سازبكرێت.

(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەی هەفتانەی خۆیدا لەشاری بەغدا تەئكیدیكردەوە ئامانجمان پەیڕەوكردنی دادپەروەرییە لە بودجەداو نەشچووینەتە ژێرباری فشارەكانەوە.

عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند: تاكو ئێستا عێراق پێویستی بە هاوكاری ئاسمانی هێزەكانی هاوپەیمانان هەیە، وتیشی: هەمان كات حكومەتی عێراق پلانێكی هەیە بۆ كەمكردنەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەوڵاتەكەی بەشێوەیەكی بەرنامەدار.

لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی (2018) ەوە عەبادی تەئكیدیكردەوە، ئەوان ئامانجیان پەیڕەوكردنی دادپەروەرییە لە بودجەداو نەشچوونەتە ژێرباری گوشارەكانەوە.

 

ئـ . كـ