حەشدی شەعبی : رووبەڕووی هێزەكانی ئەمریكا دەبینەوە

چوار شەممە, 07 شوبات 2018 06:19

 

 

دوای ئەوەی پنتاگۆن رایگەیاند، ئەوان ئامادەنین سەربازێكیش لە عێراق بكێشنەوە، میلیشیا چەكدارەكان دەستیان كرد بەهەڕەشەكردن لە سوپای ئەمریكا.

یەكێك لەو میلیشیا سەربازیانەی كە هەڕەشەی كردووە میلیشیای حزبولڵای عێراقن، كە باڵێكی چەكدارەكانی حەشدی شەعبین و تێیدا رایانگەیاندووە، سوپای ئەمریكا تەنها لە زمانی چەك تێدەگەن.

هەروەها میلیشیای حزبولڵای عێراق دەڵێن: لە هەر ساتێكدا دەست بە رووبەڕووبوونەوەیەكی فراوان دەكەن لەگەڵ هێزەكانی ئەمریكاداو هیچ پێویست بە بوونیان لە عێراق نییەو دەبێت بڕۆن، جا چ راهێنەربن یان راوێژكار دەبێت لە وڵات بچنە دەرەوە.

هەڕەشەكەی ئەو گروپەی حەشدی شەعبی لە هێزەكانی ئەمریكا، دوای چەند كاتژمێرێك بوو لە هەواڵی رەتكردنەوەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق.

لەلایەن خۆیەوە (جەعفەر حوسێنی) وتەبێژی میلیشیای حزبولڵای عێراق دەڵێت: مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق داگیركارییەو لە هەر ساتێكدا بێت رووبەڕووی ئەمریكییەكان دەبینەوە.

 

 

ئـ . كـ