سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بانگهێشتی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات

چوار شەممە, 07 شوبات 2018 06:34

 

 

باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا، بانگهێشتی سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی بۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ چوونی بۆ لەندەن پێ ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری (اخبار العراق) بڵاویكردۆتەوە، لەلایەن نووسینگەی (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراقدا هاتووە، ناوبراو لەگەڵ (جان ویلیكس) باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا دیداری كردووەو لەو دیدارەدا بانگهێشتی (تێریزا مەی) هاوتای بەریتانی بۆ چوونە لەندەن پێ دراوە.

باڵیۆزی بەریتانیا هەروەها لەو دیدارە جەختی لە پاڵپشتی وڵاتەكەی لە عێراق لە تەواوی بوارەكان پاش سەركەوتنی لە دژی داعش و بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە كردووە.

تێریزا مەی چەند مانگ لەوە پێش سەردانی عێراقی كردو لە دیدارێكیدا لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەبارەت بە پرسە دوولایەنەكان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گفتوگۆیان كرد.

 

 

ئـ . كـ