سونە و شیعە ڕێكەوتن، بێ كورد پرۆژەی بودجە پەسەند بكەن

چوار شەممە, 07 شوبات 2018 09:57

 


پەرلەمانتارێكی هاوپەپیمانی شیعەكان ڕایدەگەیەنن هەریەكە لە هاوپەمیانی نیشتیمانی شیعەكان و هاوپەيمانی هێزە عیراقیەكانی سونەكان ڕێكەوتوون لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجە بێ ڕەزامەندی كورد لە دانیشتنی ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو.


ئیبتیسام هیلالی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نیشتیمانی ئەمڕۆ چوار شەممە بە پێگەی ( غەد پرێس) ی ڕاگەیاندووە: "هەردوو هاوپیمانێتی هێزە شیعی و سونیەكان ڕێكەوتوون لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودحەی ئەگەر پەرلەمانتارانی كوردیش ڕازی نەبن بەو یاسایە، بەتایبەت دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی كورد هەڵوێستی ناشیاویان نواند لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا".


وتیشی: ئەگەر فراكسیۆنە كوردستانیەكان ڕازی نەبن لەسەر پرۆژە یاسای بودجە ئەوا ئێمە توانای تەواوكردنی نیسابی یاسایی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانمان هەیە و پرۆژە یاساكە پەسەند دەكەین كە بڕیارە ڕۆژی یەك شەممە بەڕێوەبچێت.


ئەو پەرلەمانتارەی شیعەكان دوپاتی كردەوە ئێمە ناتوانین كاروبارەكانی دەوڵەت پەك بخەین لەبەر نیگەرانی چوار پارێزگای كوردەكان.