میلشیای عەئاسیب: پارتی پشتیوانی چەكدارەكانی ئاڵا سپیەكانی خورماتو دەكات

پێنج شەممە, 08 شوبات 2018 08:49

 


وتەبێژی گروپی عەسائیب ئەهل حەقی نێو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت ئەو گروپی چەكدارانەی بە ئاڵا سپیەكان ناسراون و لە پاشماوەكانی داعش پێكهاتوون لە ناوچەكانی دوزخورماتو، لەلایەن پارتیەوە پشتیوانی دەكرێن .


نەعیم عەبودی بە ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەتی ڕاگەیاندووە: ئەو گروپە لە 150 بۆ 200 چەكدار مەزەندە دەكرێن لە زنجیرە چیاكانی ڕۆژهەڵاتی دوزخورماتوودان و زانیاری هەیە لەسەر پشتیوانی پارتی دیموكرات بۆ ئەو چەكدارانە كە مەترسی بۆ سەر هاوڵاتیانی كەركوك و دوزخورماتو دروست دەكەن.


ڕۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە ئەو پرۆسە سەربازیەی بۆ سەر ئەو ناوچانە ئەنجامدرا بە 23 كم مەزەندە دەكرێن و چەندین تونێل و بنكەی سەربازیان ئاشكرا كراوە.