کۆمسیۆن ماوەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکان درێژ ده‌كاته‌وه‌

پێنج شەممە, 08 شوبات 2018 11:31

 

رۆژنامه‌یه‌كی عێراقی بڵاویكرده‌وه‌، بڕیاره‌ کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان، ماوەی وەرگرتنی لیستی کاندیدی حزبەکان بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق درێژبکاتەوە.

رۆژنامەی سەباحی عێراقی لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردۆته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا زۆربەی ھێزە سیاسییەکان لیستی ناوی کاندیدەکانیان رادەستی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان نەکردووە، بڕیارە وادەی رادەستکردنی لیستی کاندیدەکان بۆماوەیەکی دیكه‌ درێژبکرێتەوە.

جێگه‌ی باسه‌، بڕیارە رۆژی ١٢ی ئایاری ئەمساڵ، ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

 

 

ش.م